به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،حه‌شدى شه‌عبى ده‌زگایه‌كى فه‌رمییه له‌ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"له‌چوارچێوه‌ى ئه‌ركه‌كانى جێبه‌جێكارى وئه‌و ئه‌ركانه‌ى له‌ده‌ستوور هاتوون كه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا په‌یوه‌ستن به‌پاراستنى ئاسایش وسه‌قامگیرى وپته‌وكردنى ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تى وبه‌ره‌نگاربوونه‌ووه‌ى تاوان ودیارده‌كانى له‌یاسا لادان ،وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌یه‌وێت ئه‌وه ڕوونبكاته‌وه كه‌به‌رده‌وامه له‌كاره‌كانى له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه ئه‌منى وسه‌ربازى وخزمه‌تگوزارییه‌كانى".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وه‌زاره‌تى ناوخۆ ،دووپاتیكرده‌وه"ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى ده‌زگایه‌كى فه‌رمییه له‌ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت كه‌پشتیوانى ئه‌ركى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌كات وپاڵپشتى هه‌ر ڕێكارێك ده‌كات كه‌ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تى پته‌وتلا بكات وهه‌ر ڕێكار وئاڕاسته‌یه‌كى نایاسایی ڕه‌تده‌كاته‌وه كه‌كه‌سانێك ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.
وتیشى"وه‌زاره‌تى ناوخۆ هه‌میشه وه‌ك چۆن گه‌لى عێراق سه‌یرى ده‌كات پارێزبه‌ندى ئاسایش وسه‌وه‌رى عێراق وپارێزه‌رى ئاسایش وسه‌قامگیرى ڕۆڵه‌كانى".