بهغدا-اهع-نهسار حاج
و:سۆما جاف
بانکى ناوەندیى عێراق،ئهمڕۆ پێنجشهممه،جەختیكردهوه، نرخى نوێى دۆلار دەستکەوتى گەورەى هەبووە.
ئیحسان شمران، جێگرى پارێزگارى بانکى ناوەندى لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراقی(اهع) ڕایگهیاند لەو بابەتانەى کە خەڵک لە بیروبۆچوونى خۆیانەوە باسى دەکەن و دەیگوازنەوە لەلایەن بانکى ناوەندییەوە سیاسەتێکى لەسەرخۆیان بۆ پەیڕەو دەکرێت و ناچێتە ئەو گفتوگۆیانەى کە کاریگەرییان لەسەر پێشبینیەکان هەیە".
ڕونیشیکردهوه،"بانکى ناوەندى پێى وایە نرخى نوێى دراو دەستکەوتى گەورەى هەبووە، یەکەمیان بەهێزکردنى ڕکابەرى لە بەرژەوەندى بەرهەمە کشتوکاڵییە ناوخۆییەکان هەروەها پیشەسازییەکان، ئەوەش سەرەڕاى بەهێزکردنى سەرچاوەکانى دارایى گشتى کە ئامانجێکى ترى بڕیارەکەیە".
شمران لە بەشێکى ترى قسەکانیدا باسى لەوەکردووە، پێویستە سەقامگیرکردنى ئەو بڕیارە بەهێز بکرێت و هاووڵاتیان نیگەران نەکرێن و کاریگەرى نەخرێتە سەر بەردەوامى چالاکییەکانیان.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد