به‌غدا-اه‌ع
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى گشتى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،دۆخى ژیان وگوزه‌رانى ئێستا ڕێگه‌نادات به‌جێبه‌جێكردنى سیسته‌مى تاك وجووت.
لیوا تاریق ئیسماعیل به‌ڕێوبه‌رى هاتوچۆ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"دۆخى ژیان وگوزه‌رانى ئێستاى خاون ئۆتۆمبێله‌كان ڕێگه‌نادات به‌جێبه‌جێكردنى سیسته‌مى تاك وجووت،وهه‌روه‌ها وتیشى ده‌ستوورى عێراق مافى هاتوچۆكردنى ده‌سته‌به‌ركردووه ونابێت قووتى كه‌سێك ببڕین كه‌یه‌ك ئۆتۆمبێلى هه‌یه".
وتیشى"شه‌قامه‌كانى به‌غدا له150 بۆ 200 هه‌زار ئۆتۆمبێل له‌خۆده‌گرێت،وهیچ پێشكه‌وتنێك به‌سه‌ریدا به‌دى نه‌هاتووه،بگره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌كى زۆرى ئۆتۆمبێلمان هه‌یه كه‌ده‌گاته سێ ملیۆن ئۆتۆمبێل"،جه‌ختیشیكرده‌وه"پێداویستییه‌كى زۆر هه‌یه بۆ دروستكردنى پارك وپرد وتونێل وڕێگاى خێرا".