به‌غدا-اه‌ع
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ئامانجى پرۆژه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى نوێ ومیكانزمى هه‌ماهه‌نگى سێقۆڵى خسته‌ڕوو.
سه‌حاف بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پرۆژه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى نوێى ئامانجى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ڕۆڵى عێراقه بۆ ڕێره‌وى پرسه هه‌رێمى ونێودهوڵهتییهكانه له‌چوارچێوه‌ى هۆشیارى به‌رژه‌وه‌ندى سه‌روه‌رى عێراق".
وتیشى"پرۆژه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى نوێى هه‌وڵى به‌ستنى هاوبه‌شى ئابوورى ده‌دات له‌زۆربه‌ى سێكته‌ره‌كان وه‌ك به‌ده‌مه‌و هاتنێكى كاراى داخوازییه نیشتیمانیه‌كانى عێراق".
ئاماژه‌یشیدا"میكانزمى هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان به‌غدا وعه‌مان وقاهیره له‌سه‌ر ئاستى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه ده‌بێت كهئامادهكارى ده‌كه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كان له‌سه‌ر ئاستى سه‌رۆكایه‌تییه‌كان له‌نێوان مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،شا عه‌بدوڵلاى دووه‌م پادشاى ئوردن وعه‌بدولفه‌تاح سیسى سه‌رۆكى میسر".
سه‌حاف دووپاتیشیكردوه"هه‌ماهه‌نگى سێقۆڵى هه‌ماهه‌نگییه‌كى ئابوورى ودژى هیچ كه‌سێك ئاڕاسته نه‌كراوه ویه‌كێكه له‌ئامانجه سیاسییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى عێراقه بۆ به‌جێ گه‌یاندنى هاوبه‌شى ئابوورى جۆراوجۆر".