به‌غدا-اه‌ع
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان به شێوه‌یه‌كی فراوان له به‌غدا بڵاوه‌یانپێكراوه، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سێقۆڵى كه‌بڕیاره له‌به‌غداى پایته‌خت به‌ڕێوه‌بچێت..
سه‌رچاوه‌كه له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"له‌ئه‌مشه‌وه‌و هێزه ئه‌منیه‌كان له شه‌قامه‌كانی شاری به‌غدا بڵاوه‌یانپێكراوه، كه به‌شێكیان پێكهاتون له هێزه‌كانی فریاكه‌وتن".
ئامانجیش له بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كان،جێبه‌جێكردنی ئاماده‌كاریه‌كانه بۆ پاراستنی دۆخی ئه‌منی به‌غدا له‌كاتی ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی هه‌رسێ وڵاتی عێراق و ئوردن و میسڕ.
پێشبینی كەش و هەوا باران بارین لەخۆدەگرێت