به‌غدا-اه‌ع
پادشای شانشینی سعودیه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد، به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی وڵاته‌كه‌ی، له‌دیدارێكی ئۆنلاینیشدا، هاوڕابون له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا له‌سه‌ر پرس و كێشه‌كان.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شی نێوان سه‌رۆك وه‌زیران و پادشای شانشینی سعودیه، کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و په‌یوه‌ندیه قوڵ و مێژوییانه‌ی نێوان كۆماری عێراق و سعودیه و گه‌لی نێوان هه‌ردو وڵات هه‌یه، به‌ئامانجی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان و خواستی دڵسۆزییان بۆ په‌ره‌پێدانیان له بواره جیاجیاكاندا، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بنه‌ما و پره‌نسیپی چه‌سپاوی به‌هێز، به‌جێهێنانی ئه‌ركی دراوسێیه‌تی، ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئالسعود پادشای سعودیه له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌وه كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
كازمی و ئالسعود له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردو وڵات، ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر ڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی هه‌ماهه‌نگی عێراق و سعودیه كرده‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی فراوانكردن و پته‌وكردنی ئاسۆی هاریكاری دوقۆڵی له‌بواره جیاجیاكاندا به‌تایبه‌تی سیاسی و ئه‌منی و بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و گه‌شتوگوزار كرده‌وه، به‌ئامانجی ته‌واوكردنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه دراون له سه‌ردانه دو قۆڵییه‌كانی به‌رپرسانی نێوان هه‌ردو وڵات له‌ماوه‌كانی رابردودا.
سعودیه ستایشی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراقی كرد بۆ به‌دیهێنانی ئاسایش و سه‌قامگیری و گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتر، هه‌روه‌ها عێراقیش هاوكاری و ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانی سعودیه‌ی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌رزنرخاند.
سه‌رۆك وه‌زیران و پادشای سعودیه هاوڕابون له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا له‌سه‌ر پرس و كێشه‌كان، له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بۆئه‌وه‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌پشتیوانیكردن و به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
پاشادی سعودیه بانگهێشتنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كرد، كه سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بكات به‌مه‌به‌ستی دیداری شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، شازاده‌ی سعودیه و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری به‌رگری، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ڕێگاكانی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و هه‌مو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان له‌سه‌ری هه‌یه.
شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئالسعود داوای له سه‌رۆك وه‌زیران كرد، سڵاوی خۆی به‌برای به‌ڕێزی سه‌رۆك به‌رهه‌م سه‌رۆك كۆمار بگه‌یه‌نێت و هیوای خۆشی بۆ خۆی و ده‌وڵه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌خوازێت و هیواخوازیشه عێراق پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی زیاتری بۆ گه‌له‌كه‌ی دابینبكات.
له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆك وەزیران، سوپاس و پێزانینی ئاراسته‌ی شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئالسعود كرد و هیوایخواست، ته‌ندروستی باش بێت و خۆشگوزه‌رانی زیاتر بۆ گه‌لی سعودیه ده‌سته‌به‌ربكرێت.