ساڵح و حەلبوسی جەختیان کردەوە لە پەلەکردن لە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە

سیاسی
  • 25-03-2021, 21:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمان،ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆبوونەوە و چەند پرسێکی جیاوازیان تاووتوێ کرد، هاوکات جەختیان کردەوە لە پەلەکردن لە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021.  
      
    لە ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی سەرۆکی پەرلەمان کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار  و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوە.
    لە دیدارەکەدا تاووتوێی بارودۆخ و ئەو قەیرانانە کرا کە وڵات پێیدا تیپەڕ دەبێت، لەگەڵ چارەسەرکردنیان لە دۆخی ئێستادا."  
      
    ئاماژە بەوەشکراوە، "هەر لە دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختە کرا لەگەڵ رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد کە گوزارشت لە ئیرادەی هاوڵاتیان بکات و متمانەی بە ئەنجامەکەی پتەوبکات."  
      
    ئەوەش هاتووە، " هەروەها تاووتوێی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2021 کرا و جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی پەلەکردن لە دەرکردنی."