کازمی: ئەو نمایشەى ئەمڕۆ بۆ تێکدانى بارودۆخ و دورخستنەوەى دەوڵەتە لەو ڕۆڵە ڕاستەقینەى هەیەتى

سیاسی
  • 25-03-2021, 18:43
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران و سەرۆکى گشتى هێزە چەکدارەکان،ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە وتەیەکدا لە تەلارى نوێى سەندیکاى ڕۆژنامەنوسان کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) ئامادەی بوو رایگەیاند :"ئامانجى نمایشەکەى ئەمڕۆ تێکدانى بارودۆخ و دورخستنەوەى حکومەتی عێراقە لە ڕۆڵى ڕاستەقینەى خۆى، هەیە پێى وایە کە بە چەک هەڕەشە لە دەوڵەت دەکات."  
      
    باسى لەوەشکردووە، لەسەر میدیا پێویستە کە ڕەخنە لەهەر حاڵەتێک لە دەوڵەت بگرن، ڕۆژنامەنوسان دژى تاییفەگەرى وەستانەوە و بە ئازایەتییەوە ڕۆڵى خۆیان گێڕا.  
      
    وتیشى، شەڕ و چەک بەسە و ئەم حکومەتە لە بارودۆخێکى سەختدا هاتووە، پەڕەى سپى چاکسازیمان پێشکەش کرد بۆ باشکردنى بارودۆخى ئابوریى، ئەرکى حکومەت تەنها ڕەخساندنى کەشێکە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى ئازاد و پاک، جگە لە دەوڵەتى گەندەڵ هیچ دەوڵەتێک نییە 96%ى ئابورییەکەى پشت بە نەوت ببەستێت.  


    کازمی باسی لەوەشکرد" ئەو نمایشەى لە شارى بەغدا ئەنجام درا بۆ تێکدانى بارودۆخ و دورخستنەوەى دەوڵەتە لەو ڕۆڵە ڕاستەقینەى هەیەتى.