به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕاڵی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند، دادگای ناوه‌ندی تاوانی دژه گه‌نده‌ڵی پێنج بڕیاری به‌رامبه‌ر به ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكومی و وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌ركردوه، بڕیاره‌كانیش په‌یوه‌ستن به وه‌زیری پێشوتری كاره‌با و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی به‌غدا و به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"دادگا پێنج سزای بۆ دو په‌رپرسی حكومی و وه‌به‌رهێنه‌رێك ده‌ركردوه، له‌نێویشیاندا وه‌زیری پێشوتری كاره‌با و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی به‌غدا و به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌یه.
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، بڕیاره‌كان په‌یوه‌ندیان به ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و وه‌رگرتنی بڕێكی زۆر و ته‌واونه‌كردنی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی كاره‌با و وه‌رگرتنی به‌رتیله‌وه هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر گرێبه‌ستی بیمه‌ی ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، دادگای ناوه‌ندی دژه گه‌نده‌ڵی سزای 3 ساڵ زیندانیكردنی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ركردوه، ئه‌و حوكمه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌رگرتنی پاره بوه له به‌رامبه‌ر گرێبه‌ستی بیمه‌ی ته‌ندروستی نێوان وه‌زاره‌ت و یه‌كێك له كۆمپانیاكان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌مان دادگا سزای 2 ساڵ زیندانی بۆ یه‌كێك له وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان ده‌ركردوه به هۆی ئه‌وه‌ی كه نێوه‌ندگیری كردوه بۆ وه‌رگرتنی پاره له به‌رپرسانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی به‌غدا له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌چێته ناو پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانه‌وه و ئه‌رك و كاره‌كانیشی پێشێلكردوه.
هه‌ر له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باسی له‌وه‌شكردوه، دادگا بڕیاری ئازادكردنی بۆ وه‌زیری پێشوتری كاره‌با ده‌ركردوه، كه دادگاییكردنه‌كه‌ی په‌یوه‌ست بو به كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له‌ڕێگه‌ی ڕاگرتنی هه‌ندێك له‌یه‌كه‌ی تۆڕباینه‌كانی سه‌ر به‌كارگه‌ی غازی رومێله، هه‌روه‌ها بڕیاری ئازادكردن بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی به‌غدا ده‌رچو، كه تایبه‌ت به پێشێلكردنی ئه‌ركه‌كانی و گومانی وه‌رگرتنی 4% پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی نیشته‌جێبون دادگایی كرابو.