به‌غدا-اه‌ع
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگە ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه یەکەم کاروانی ڤاکسینی دژه كۆرۆنای ئه‌سترازینیكای بریتانی گەیشتە عێراق.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگە لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) رایگەیاند:"لە چوارچێوەی بەرنامەی كۆگاكس سێسه‌د و سی و شه‌ش هه‌زار دۆز ڤاکسینی ئه‌سترازینیكا له بریتانیاوه گەیشتوەتە عێراق".
رونیشیكرده‌وه، "وەزارەتی تەندروستیی به مەبەستی پێدانی ڤاکسینی ئه‌سترازینیكا، لەسەر تۆڕی ئینتێرنێت دەستیکردوە بە بڵاوکردنەوەی فۆرمی زانیاری بۆ ئەو کەسانەی کە خواستی وەرگرتنی ڤاکسینەکەیان ھەیە"
باسی لەوەشکرد، ڤاکسینی ئه‌سترازینیكا لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیھانییەوە پەسەندکراوە، کاریگەریی باش له‌سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، رەوشی ئێستای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق، زۆر مەترسیدارە و پێویستە ھاوڵاتییان زیاتر پابەندبن بە رێنماییه‌کانی خۆپارێزییەوە.