بەغدا_اەع_سۆما جاف
وتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم ،ئەمڕۆ پێنجشەممە،ڕایگەیاند، کورد پەیوەندی بە دواکەوتنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقەوە نییە و هەرکات کۆبوونەوە بکرێت کورد دەگەڕێتەوە.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع)ڕاگەیاندووە، “شاندی هەرێم ئەو پێشنیازانەی پەیوەندی بە مادەی 11ی تایبەت بە پشکی هەرێمەوەیە هەیە جێگرکردووە و لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیشەوە پەسەندکراوە”.
ڕاشیگەیاند“کورد هیچ پەیوەندییەکی بە دواکەوتنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقەوە نییە سەبارەت بە بودجە و هەرکاتێک لایەنە سیاسی و کوتلەکان ئامادەبوون بۆ کۆبوونەوە کوردیش ئامادەیە”.
هەورامی ئاشکرایکردووە هەموو ناکۆکییەکان لەسەر پشکی هەرێم نییە لە بودجەدا و ناکۆکی دیکەش هەن، بەڵام کورد ئامادەییە لەسەر ئەو پێشنیازانەی پێشتر ئاشکرایکردووە لە دانیشتنی پەرلەمان ئامادەبێت و تا ئێستا دیار نییە شاندەکەی هەرێم کەی دەگەڕێتەوە بەغداد هەر کات پێویست بکات دەگەڕێینەوە ”.