سه‌ید سه‌دڕ:په‌نابردن بۆ چه‌ك بۆ به‌جێگه‌یاندنى داواكارییه‌كان كارێكى ڕه‌تكراوه‌یه‌

سیاسی
  • 25-03-2021, 13:03
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    موقەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ،ئەمڕۆ پێنجشەممە،ڕایگەیاند پەنابردن بۆ چەک بۆ بەجێگەیاندنی داواکریەکان کارێکی ڕەتکراوەیە.


    موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) چاودێری کردووە یەكێك لە لایەنەکان پەنای بردووە بۆ نمایشی چەكداری وبڵاوەكردن لە شەقامەكانی بەغدا بۆ هەندێك داوكارای لەچەشنی دابەزاندنی نرخی دۆلار و منیش دەڵێم: پەنابردن بۆ چەك بۆ داواكاریی ڕەتكراوەیە و دەبێت حكومەت جارێكیتر ڕێگەی پێنەدا.         
      
    سەدر پرسیاری ئەوەشی كردووە كە ئەگەر ئەو گروپە سەر بەحەشدی شەعبین دەبێت سزا بدرێن، ئەگەرنا دەبێت دەستەی حەشدی شەعبی خۆی بێبەری بكات لێیان.           
      
    لەبارەی نرخی دۆلاریشەوە ڕێبەری ڕەوتی سەدر باسی لەوەكردووە بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار زیان و قازانجیشی هەیە، "بۆیە ئێمە داومانەتە دەست شارەزایانی ئابووری"، هەروەها داواش دەكات حكومەت ڕێگە لەبەرزكردنەوەی نرخی شمەك بگرێت و سزای سەرپێچیكاران بدات.           
      
    لەكۆتاییشدا هۆشداری دەدات لە شكاندنی شكۆی دەوڵەت و جەخت دەكاتەوە ئەو نمایشە بە تەنسیق نەكراوە.