ئه‌عڕه‌جى:حكومه‌ت جددیه‌ له‌بابه‌تى دانوستانى نیشتمانى وكاریش له‌سه‌ر به‌جێ گه‌یاندنى ده‌كات

سیاسی
  • 25-03-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،دووپاتیكرده‌وه‌ حكومه‌ت جددیه‌ له‌بابه‌تى دانوستانى نیشتمانى وكاریش ده‌كات بۆ به‌جێ گه‌یاندنى.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌عڕه‌جى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،به‌شدارى له‌كۆڕبه‌ندێكى گفتوگۆكردن كردووه‌ له‌باره‌ى بانگه‌وازه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ دانوستانى نیشتیمانى،كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى،به‌بۆنه‌ دامه‌زراندنى ناوه‌ندى تۆڕ بۆ خوێندنه‌وه‌ وتوێژینه‌وه‌ زانستییه‌كان سازكرا،به‌ئاماده‌بوونى جه‌عفه‌ر وه‌نان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى تۆڕه‌كه‌ وموئه‌یه‌د لامى نه‌قیبى سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسانى عێراق وچه‌ندین كه‌سایه‌تى سیاسی وچاودێرى سیاسی وڕۆشنبیران".