په‌رله‌مانتارێكى سائیرون:هه‌ندێك هێزى سیاسى هه‌ن هه‌وڵى دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ده‌ن

سیاسی
  • 24-03-2021, 22:11
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    به‌در زه‌یادى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون،ئه‌مرٍۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ هێزه‌ سیاسییه‌كان هه‌وڵى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ده‌ن به‌مه‌به‌ستى دواخستنى ئه‌نجامدانى".
    زه‌یادى له‌میان به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقییه‌،ڕایگه‌یاند"هێزه‌ سیاسییه‌كان هه‌وڵى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ده‌ن به‌مه‌به‌ستى دواخستنى ئه‌نجامدانى".ئاماژه‌یشیدا "بڕیارى كۆمسیۆن كتوپڕه‌ وبه‌بێ گفتوگۆكراوه‌ ئه‌مه‌یش پێشێلكارییه‌كى ده‌ستوورییه‌".
    ڕایشیگه‌یاند"هه‌ندێك له‌هێزه‌ سیاسییه‌كان تانه‌ى له‌بڕیارى كۆمسیۆندا له‌لاى دادگاوه‌".
    زه‌یادى ئاماژه‌یشیدا"هه‌ندێك له‌فراكسیۆنه‌كان نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ى خۆیدا ئه‌نجامبدرێت".