حه‌لبوسى وتۆله‌ر ڕێكاره‌كانى پته‌وكردنى لێپرسینه‌وه‌ له‌تاوانه‌كانى داعش تاوتوێده‌كه‌ن

سیاسی
  • 24-03-2021, 21:08
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە،له‌گه‌ڵ ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق تاوتوێی رێگەکانی لێپرسینەوە لە تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش کرا کە رێگە بە دادگایی کردنی ئەندامانی داعش دەدرێت لە دادگاکانی عێراق لەسەر ئەو تاوانانەی ئەنجامیانداوە.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"حەلبوسی،ئەمرۆچوارشەممە پێشوازی کرد لە  ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق،لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانە و پتەوکردن و بەردەوامی هاریکاری ئەمنی نێوان عێراق و ئەمریکا کرا لە ریشەکێش کردنی تیرۆردا.
    وتیشى"لە دیدارەکە تاوتوێی رێگەکانی لێپرسینەوە لە تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش کرا کە رێگە بە دادگایی کردنی ئەندامانی داعش دەدرێت لە دادگاکانی عێراق لەسەر ئەو تاوانانەی ئەنجامیانداوە کە بە تاوانی جەگ دەرحەق بە مرۆڤایەتی و کۆمەڵکوژی هەژمار دەکرێن و پشتیوانی لە تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی ( یونیتاد) کە ئەرکی کۆکردنەوەی بەڵگەکانی ئەو تاوانەی پێ سپێردراوە".
    ڕایشیگه‌یاند"لەبەشێکی تری دیدارەکە باس لە گرنگی دانوستانی ستراتیجی کرا کە لە چەند رۆژی داهاتوو لە نێوان هەردوو وڵات دەست پێدەکات لەگەڵ چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش".
    به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌"لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمریکا جه‌ختى کردەوە لەسەر بەردەوامی پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق لە پێناو بەدیهێنانی گەشەپێدان و سەقامگیری.