ئێران واده‌ى كردنه‌وه‌ى سنووره‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق دیاریكرد

جیهانی
  • 24-03-2021, 20:35
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع

    حسێن قاسمى به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاروبارى سنووره‌كان له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئێران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ داخستنى سنووره‌كانى نێوان عێراق وئێران تاوه‌كو 4ى نیسان به‌رده‌وام ده‌بێت.
    قاسمى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى "ئێرنا"ڕایگه‌یاند"بڕیاره‌كه‌ له‌سه‌ر داواى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئێران وبڕیاره‌كانى لیژنه‌ى نیشتمانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا بووه‌".
    وتیشى"دواى به‌رزبوونه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كانى توشبوون له‌پارێزگاى خوزستان وڕاگه‌یه‌ندراوى وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌وه‌ى نه‌وه‌ى به‌ریتانیا ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌عێراقه‌وه‌ هاتۆته‌ پارێزگاى خوزستان ،داوایه‌ك پێشكه‌شكرا بۆ ڕاگرتنى هاتوچۆكردن له‌ڕێگاى سنوورى عێراق وئێران ،وله‌و كاته‌وه‌ بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێده‌كرێت".
    وتیشى"به‌ڵام هاوڵاتیانى ئێرانى له‌عێراق وبه‌پێچه‌وانه‌وه‌ هاوڵاتیانى عێراقى له‌ئێران ده‌توانن له‌ڕێگاى سنووره‌وه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاته‌كانیان".