به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،مادده‌ى 11ى تایبه‌ت به‌هه‌رێمى كوردستان هێشتا یه‌كلاكردنه‌وه‌ى یاساى بوودجه‌ى گشتى ساڵى 2021 دواده‌خات،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا هیچ داخوازییه‌كى نوێنه‌رایه‌تى بۆ بانكى ناوه‌ندى له‌باره‌ى دابه‌زینى به‌هاى دۆلار له‌ئارادانییه.
محه‌مه‌د شه‌به‌كى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"مادده‌ى 11ى په‌یوه‌ست به‌ڕێككه‌وتننامه‌ى نه‌وت وشایسته‌كانى هه‌رێم ویه‌كلاكردنه‌وه‌ى هه‌ژماره‌كان له‌ساڵى 2004 تاوه‌كو 2020 هێشتا به‌ربه‌رست دروست ده‌كات بۆ دانوستانه‌كانى نێوان لایه‌نه‌كان له‌باره‌ى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى یاساى بوودجه".
وتیشى"فراكسیۆنه سیاسییه‌كان ڕۆڵى خۆیان خسته‌گه‌ڕ له‌ڕێگاى به‌خشینى هه‌فته‌یه‌ك بۆ دانوستاندن له‌نێوان سه‌ركرده‌كان له‌هه‌رێم بۆ ده‌ربازبوون له‌سه‌ر هه‌ڵوێستێكى ڕاشكاو له‌باره‌ى مادده‌ى 11 وپابه‌ندكردنى هه‌رێم به‌ڕاده‌ستكردنى شایسته‌كان بۆ حكومه‌تى فیدڕاڵى وپابه‌ندبوونى به‌غدایش به‌رامبه‌ر شایسته‌كانى هه‌رێم".
ئاماژه‌یشیدا"كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار له‌پسپۆڕێتى وسیاسه‌تى بانكى ناوه‌ندییه،وڕێككه‌وتنێك هه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایی له‌باره‌ى ئه‌م بابه‌ته وئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ولیژنه‌ى دارایی په‌یوه‌ست نین به‌م پرسه‌وه".
ڕایشیگه‌یاند"هیچ دخوازی وداواكارییه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاڕاسته‌ى بانكى ناوه‌ندى نه‌كراوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار به‌ڵام داواكارییه‌كى زۆرى نوێنه‌رایه‌تى هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى.