یانەی نەجەف بە 3 گۆڵ لە مینای بردەوە

  • 3-02-2018, 00:00
  • +A -A

    نەجەف – ا ه ع یانەی تۆپی پێی نەجەف، ئەمرۆ شەممە سەركەوتنی بەسەر یانەی مینادا بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر بەدەستهێنا. لەوبارەیەوە پەیامنێرمان لە پارێزگای نەجەف رایگەیاند یاریكەی ئەمرۆ لەچوارچێوەی خولی یانە نایابەكاندا بووە و گۆڵەكانی یانەی نەجەفیش لەلایەن هەر یەك لە فەرحان شكور و عەلی ئەیاد و جەبار كەریمەوە لە رێی لێدانی سزاوە تۆماركران. وتیشی ئەوە دووەم سەركەوتنی یانەی نەجەفە لەدوای سەركەوتنی بەسەر یانەی نەوتی ناوەراست بە تاكەگۆڵێكی بی بەرامبەر.