غەلای:بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەکانی دەرەوەی وڵات تەنها بۆ خوولی داهاتووە ودەکرێتیش تانەی لێبدرێت

سیاسی
  • 24-03-2021, 18:50
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌كانى عێراقییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێت له‌ماوه‌ى 3 ڕۆژ له‌دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى تانه‌ى لێبدرێت،ئاماه‌یشیدا بڕیاره‌كه‌ ته‌نها تایبه‌ته‌ بۆ خوولى داهاتوو هه‌ڵبژاردنه‌كان.
    جومانه‌ غه‌لاى وته‌بێژى فه‌رمى كۆمسیۆن له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كۆمسیۆن بایه‌خێكى زۆر گه‌وره‌ى به‌به‌شداریكردنى ده‌نگده‌رانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتدا بۆ ئه‌وه‌ى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نگى خۆیان بده‌ن له‌میان هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌ره‌وه‌ وناوخۆ وكۆچ وكۆچبه‌ران،له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمانى ،به‌ڵام به‌ربه‌رستى ته‌كنیكى ودارایی ویاسایی وته‌ندروستى ڕووبه‌رووى كۆمسیۆن بووه‌وه‌".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"پرۆسه‌ى تۆماركردنى ده‌نگده‌ران له‌ده‌ره‌وه‌ 160 ڕۆژ ده‌خایانێد،كه‌چى ئه‌و ماوه‌یه‌ى ماوه‌ بۆ تۆمارى بایۆمه‌ترى ته‌نها چل ڕۆژه‌"،وتیشى"وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ڕه‌تیكردۆته‌وه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌باڵیۆزخانه‌ وكونسڵخانه‌كانى عێراق له‌ده‌ره‌وه‌ بۆ ته‌نها ئه‌م خوله‌ سازبكرێت،به‌هۆى دۆخى ته‌ندروستى وپه‌تاى كۆرۆنا ومه‌ترسى بۆ سه‌ر سه‌لامه‌تى فه‌رمانبه‌رانى باڵیۆزخانه‌كه‌ وده‌نگده‌ران".
    جه‌ختیشیكرده‌وه‌"بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقییه‌كانى تاڕاوگه‌ ته‌نها بۆ خووله‌یه‌،وده‌توانرێت تانه‌ى لێبدرێت له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ى دادوه‌رى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ماوه‌ 3 ڕۆژ له‌بڵاوكردنه‌وه‌ى بڕیاره‌كه‌".
    له‌لایه‌كى تره‌وه‌ غه‌لاى ڕایگه‌یاند"كۆمسیۆن به‌رده‌وامه‌ له‌نوێكردنه‌وه‌ى تۆمار ده‌نگده‌ران ودابه‌شكردنى كارتى بایۆمه‌ترى له‌ناوخۆى عێراق له‌گه‌ڵ تۆماركردنى ئاواره‌كان وبه‌ندكراوه‌كانى زیندانییه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى به‌شدارییان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان".
    ئاماژه‌یشیدا"به‌جێگه‌یاندنى نموونه‌كانى په‌ڕه‌ى ده‌نگدان وڕه‌وانه‌كردنیان بۆ كۆمپانیاى میرۆى كۆرى كه‌ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانى دروستكردووه‌،له‌پاڵ ڕه‌زامه‌ندى كۆمپانیاى به‌ریتانى بۆ پشكنینى ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانى ده‌نگدان".