ڕەسوڵ زانیاری گرنگ بڵاودەکاتەوە کەتیرۆرست "حەسان هیلال"لەدوای خۆرادەستکردنی باس لێوەکردووە

ئەمنی
  • 24-03-2021, 18:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ئاشكرایكرد،تیرۆرست حه‌سان هیلال له‌دواى خۆڕاده‌ستكردنى بۆ ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر زانیارى گرنگ باسكردووه‌.
    ڕه‌سوڵ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"دواى ئه‌وه‌ى"حه‌سان عه‌بدوڵلا هیلال"تیرۆرستى داعشى خۆى ڕاده‌ستى قاره‌مانانى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر كرد،لێره‌ بۆ به‌رێزتان به‌شێك له‌زانیارییه‌ گرنگه‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه‌باسیكردووه‌".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌سه‌ر زارى تیرۆرسته‌كه‌ ڕایگه‌یاند"ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر ئێمه‌ شۆككرد له‌كاتى ده‌رچوونى به‌ناو خولى به‌شائر".
    وتیشى، هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌میر تاهیر(ئه‌بو جه‌رناس)به‌ناو میرى كه‌رتى چیاكانى مه‌خمور ،و ئه‌بو سابت به‌ناو به‌رپرسى ئه‌منى وخالید قوره‌یشى به‌رپرسى به‌ناو گروپى فه‌تح وئه‌بو غه‌یس به‌ناو به‌رپرسى قه‌ناس به‌ده‌ستان ویاوه‌ره‌كانى ئه‌بو غه‌یس وئه‌بو فورقان كوژراون له‌گه‌ڵ كوژرانى ژماره‌یه‌ك به‌ناوى"چه‌كدار"له‌نێو حه‌شارگه‌كان". 
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"تیرۆرست حه‌سان هیلال ماوه‌ى سێ ساڵه‌ له‌چیاكانى مه‌خمور ماوه‌ته‌وه‌".