بهغدا-اهع
ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى،ئهمڕۆ چوارشهممه،رایگەیاند، فایەق زێدان سەرۆکى ئەنجومەنەکە لەگەڵ ماسیۆ تولەر باڵیۆزى ئەمریکا لەعێراق، ئاڵوگۆڕى رادەستکردنى داواکراوەکان و پشتیوانیکردنى لێکۆڵینەوەى نێودەوڵەتى لە تاوانەکانى داعشیان تاوتوێ کردوە
بەپێى راگەیەندراوێکى نوسینگەى راگەیاندنى ئەنجومەنى باڵا دادوەرى،كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" لە دیدارى نێوان زێدان و باڵیۆزى ئەمریکا لەعێراق باس لە هاریکارى دادوەریى نێوان هەردو وڵات لەبارەى ئاڵوگۆڕى رادەستکردنى داواکراوەکان و پشتیوانیکردن لە تیمى لێکۆڵینەوەى نێودەوڵەتى لە تاوانەکانى داعش کرا کە راسپێدراوە بۆ کۆکردنەوەى بەڵگە لەسەر تاوانە ئەنجام دراوەکان لەلایەن تیرۆریستانى داعشەوە ".