به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، رایگه‌یاند هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى 13 گورزى ئاسمانى له نهیینهوا ئه‌نجامداوه.
له راگه‌یاندراوێكى شانه‌كه كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له میان هه‌وڵى هه‌واڵگیرى و كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى ورد له‌سه‌ر پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش،به‌و هۆیه‌وه هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى 13 گورزى ئاسمانى له زنجیره چیاى قه‌ره‌چۆخ له میان كه‌رتى ئۆپراسیۆنى نهیینهوا ئه‌نجامدرا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"له ئاكامى ئۆپراسیۆنه‌كه 18 پێگه‌ى داعشى خاپۆر كرا و چه‌ند تیرۆرستێك كوژران".