به‌غدا-اه‌ع
قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،بۆ فاتیح یه‌ڵدز باڵیۆزى توركیا جه‌ختیكرده‌وه له‌په‌رۆشى حكومه‌ت بۆ به‌ستنى باشترین په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتان.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"قاسم ئه‌عڕه‌جى،ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازیكرد له‌فاتیح یه‌ڵدز باڵیۆزى توركیا له‌به‌غدا"،وتیشى"له‌دیداره‌كه‌دا بارودۆخى سیاسی وئه‌منى له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تى تاوتوێكران،له‌پاڵ تاوتوێی پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانى نێوان به‌غدا وئه‌نقه‌ڕه".
ڕایشیگه‌یاند"له‌دیداره‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر گرنگى زاڵكردنى په‌یوه‌ندى وڕێزگرتن له‌نێوان عێراق وتوركیا،ودانوستانى بنیاتنه‌ر تاكه ڕێكارى چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان بێت،له‌پێناو خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو گه‌ل وو‌ڵاتى دراوسێ"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌عڕه‌جى بۆ باڵیۆزى توركیا ،جه‌ختیكرده‌وه له‌په‌رۆشى حكومه‌ت بۆ به‌ستنى باشترین په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵات وحكومه‌ته‌كان"،ئاماژه‌یشیدا"عێراق په‌یوه‌ندییه پته‌و وبه‌هێزه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دۆست وبرا له‌ده‌ست نادات".