كازمى و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر تاوتوێى په‌یوه‌ندیه‌ دو قۆلێه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن

سیاسی
  • 24-03-2021, 15:55
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ شێخ محەمەد بن عەبدولرحمان ئالسانی وەزیری دەرەوەی قەتەر و شاندى یاوه‌رى تاوتوێى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوو وڵاتیان كرد.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازى كرد له‌ شێخ محەمەد بن عەبدولرحمان ئالسانی وەزیری دەرەوەی قەتەر و شاندى یاوه‌رى".


    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر سڵاوى ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت و گه‌لى قه‌ته‌رى گه‌یانده‌ سه‌رۆك وه‌زیران ،هه‌روه‌ها نیازى قه‌ته‌رى ئاشكرا كرد له‌ پاڵپشتى كردنى عێراق له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كان ".