قه‌رزى مه‌رج ئاسان بۆ پاڵپشتى كردنى خاوه‌ن موچه‌ كه‌م و مامناوه‌نده‌كان

ئابوری
  • 24-03-2021, 15:08
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ده‌سته‌ى بانكه‌ تایبه‌ته‌كانى عێراق،رایگه‌یاند بانكی ناوەندی عیراق، وردەكاریی پێدانی قەرزی 15 ملیۆن دینار بە هاووڵاتیان ئاشكرا دەكات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت،قەرزەكە بۆ ئەو هاووڵاتیانەیە كە مووچەكانیان لەگەڵ دەرماڵەكانیان ملیۆنێك دینار تێناپەڕێنن.


    بانكی ناوەندی عیراق،ئەمڕۆ چوار شەممە، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)  كه‌وتوه‌ ڕایگه‌یاند:"قەرزەكە بۆ ئەو هاووڵاتیانەیە كە مووچەكانیان لەگەڵ دەرماڵەكانیان ملیۆنێك دینار تێناپەڕێنن و هەموو فەرمانبەرانیش لە كەرتی تایبەت و گشتی دەگرێتەوە".


    ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌"داوەنی بڕی ئەو قیستەی دەبڕدرێت، نابێت زیاتر بێت لە نیوەی ئەو مووچەیەی كە سودمەند لە وەرگرتنی قەرزی 15 ملیۆن دینارەكە وەریدەگرێت و بەبێ‌ سودیش و تەنیا عمولەی ئیداری هەیە كە دەگاتە 4% و یەكجار دەبڕدرێت".