بهغدا-اهع
ئەمیندارێتى ئەنجومەنى وەزیران،ئهمڕۆ چوارشهممه، رایگەیاند، شاندى وەزاریى عێراقى لە عەممانى پایتەختى ئوردن چاوى بە بەشر خەساونە سەرۆک وەزیرانى ئوردنى کەوتوە.
ئەمیندارێتى ئەنجومەنى وەزیران لە راگەیەندراوێکدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگەیاند:" شاندى ئەنجومەنى هەماهەنگى عێراقى میسرى ئوردنى بەسەرۆکایەتى خالید بەتاڵ نەجم وەزیرى پلاندانان و حەمید عزى رێکخەرى نیشتمانیى ئەنجومەنەکەو ئەمیندارى گشتى ئەنجومەنى وەزیران و نازەنین محەمەد رسۆ وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و ناسر حسێن بەندەر وەزیرى گواستنەوە و مەنهەل عەزیز وەزیرى پیشەسازى و ماجید عەبد ئیمارە وەزیرى کارەبا و محەمەد کەریم جاسم وەزیرى کشتوکاڵ، گەیشتۆتە عەممان و لەلایەن بەشر خەساونە سەرۆک وەزیرانى ئوردنى پێشوازیى لێکرا".
وتیشى "سەردانى شاندەکە بۆ عەممان ئامانج لێى سازکردنى چەند دیدارێکى دوقۆڵى و سێقۆڵییە لەگەڵ هەردو لایەنى ئوردنى و میسرى بۆ تاوتوێکردنى یاداشتە واژۆکراوەکەى نێوان هەرسێ لایەن کە لەئێستادا دەستیپێکردوە".