بهغدا-اهع
وەزارەتی دارایی ئەو لێدوان و دەنگۆیانەى ڕەتکردەوە کە بەناوی عەلی عەلاوی، وەزیری داراییەوە بڵاوکراونەتەوە کە گوایە هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوەى کردبێت ئەگەر هاتوو نرخی دۆلار بگەڕێننەوە دۆخی پێشووی.
وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەستى ئاژانسى ههواڵى ههواڵى عێراقى(اهع) کەوتووە رایگهیاند:" "هەندێک کەناڵی تەلەفزیۆنی و ئاژانسی هەواڵ و لێدوانی هەندێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەوەیان خستووەتە پاڵ وەزیری دارایی کە وتویەتی کە ئەو دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش دەکات ئەگەر دەستکاری بەهای دینار بکرێت بەڕانبەر بە دۆلار".
ئاماژهى بهوهكرد"وەزارەت سەرلەبەری ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە و جەختدەکەینەوە کە ئەو هەواڵە ناڕاست و چەواشەکارن".