بهغدا-اهع
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، پڕۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان لە هەرێمى کوردستان لەسەرەتاى هەفتەى داهاتو بە پابەندبون بە ساڵنامەى زانکۆیى دەستپێدەکاتەوە.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەراگەیەندراوێکدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگەیاند:" رۆژى شەمەى داهاتو کە دەکاتە 27ی ئازار، پڕۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان دەسپێدەکاتەوە، بەشێوەیەک زانکۆکان پابەنددەبن بە ساڵنامەى زانکۆی-یان کە لە سەرەتاى ساڵی خوێندنى ئەکادیمى داڕێژراوە.