ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ پارێزگارى پێشووى بابل ده‌ركرد

ناوخۆ
  • 24-03-2021, 12:45
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى فیدڕاڵى ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى ده‌رهه‌ق به‌ پارێزگارى پێشووى بابل ده‌ركرد له‌ سه‌روبه‌ندى ده‌ستكارى كردنى دۆسیه‌ى دابه‌شكردنى زه‌وى،ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد .


    له‌ راگه‌یاندراوێكى ده‌سته‌كه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى حله‌ى تایبه‌ت به‌ دۆسیه‌كانى ده‌ستپاكى فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى دژى پارێزگارى پێشووى بابل ده‌ركرد له‌سه‌روبه‌ندى ساخته‌كارى له‌ دۆسیه‌ى تایبه‌ت به‌ پارچه‌ زه‌وى چینى شه‌هیدان و زیندانى سیاسی و برینداران كه‌ له‌لایه‌ن دیوانى پارێزگاوه‌ په‌سه‌ند كراوه‌".