سەرۆک كۆمار نامەیەکی دەستنووسی لە شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی میری قەتەر پێگەیشت

سیاسی
  • 24-03-2021, 13:17
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    به‌رهه‌م ساڵح سەرۆک كۆمار،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، نامەیەکی دەستنووسی لە شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی میری قەتەر پێگەیشت.


    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسه‌ هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" سه‌رۆك به‌رهه‌م لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە شێخ محەمەد بن عەبدولرحمان ئالسانی، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر بە ئامادەبوونی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە و سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنێتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و قەتەر گفتوگۆی کرا، لە پێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو گەلی دۆست، ھەروەھا گفتوگۆشکرا دەربارەی دۆخی ناوچەکە و جیھان.


    لەسەرەتای دیدارەکەدا جێگری سەرۆک وەزیرانی قەتەر سڵاو و رێزی شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، میری قەتەری گەیاندە سەرۆک بەرھەم، ھاوکات سەرۆک کۆمار نامەیەکی دەستنووسی لە میری قەتەرەوە پێگەیشت کە بە فەرمی بانگھێشتی سەرۆک کۆماری کردووە بۆ سەردانیکردنی وڵاتی قەتەر.


    ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار سڵاو و رێزی خۆی لە رێگەی سەرۆک وەزیرانی قەتەرەوە گەیاندە شێخ تەمیم بن حەمەد، میری قەتەر.


    لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە بەرپرسیارێتیەکی گەورە لە ئەستۆی وڵاتانی ناوچەکەدایە بۆ تێپەڕاندنی گرژی و قەیرانەکان لە رێگەی هەماهەنگی و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ پشتیوانیکرد لە دیالۆگ و چارەسەری سیاسی بۆ یەکلایکردنەوەی کێشەکان و کارکردن لەپێناو بەرقەرارکردنی سەقامگیری ناوچەکە و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بیری توندڕەوی و پشتیوانیکرد لە دەرفەتی هاریکاری یٔابوروی و بازرگانی و گەشەپێدان.


    لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا ساڵح رایگەیاند، زامنکردنی ئاسایش و ئارامی و پارێزگاری لەسەروەری عێراق کۆڵەکەی بنەڕەتییە بۆ پاراستنی یٔاسایش و سەقامگیری و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی تەواوی گەلانی ناوچەکە.


    لەلای خۆیەوە سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ کاری ھاوبەش لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیھان دووپاتکردەوە لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، ھەروەھا پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایش و ئارامی و پاراستنی سەروەری عێراق و بەهێزکردنی هاریکاری دووقۆڵی هاوبەش لە تەواوی بوارەکاندا دووپاتکردەوە.