به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،هۆكارى سه‌ره‌كى په‌سه‌ند نه‌كردنى بوودجه‌ى ڕاگه‌یاند،وئاماژه‌یشیدا به‌وه‌دا په‌سه‌ندكردنى بوودجه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت نرخى دۆلار جێگیربكرێت.
ماجد وائیلى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى دارایی سه‌رجه‌م بڕگه‌كانى بوودجه‌ى ته‌واوكردووه وته‌نها بڕگه 11ى پرۆژه‌كه ماوه"،ڕوونیشیكرده‌وه"ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌م باره‌یه‌وه كراوه ،وبڕگه‌یه‌كى نوێ دانراوه هه‌رێم پابه‌ند ده‌كات شایسته نه‌وتى ونانه‌وتییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ڕاده‌ستبكرێت بۆیه ناكۆكى ڕوویدا وده‌نگ له‌سه‌ر بوودجه نه‌درا".
وتیشى"دواى دواخستنى دانیشتنه‌كه هیچ گۆرانكارییه‌ك یاخود كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر بوودجه نه‌كراوه چونكه به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆ مه‌رجى سازكردنى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ر لیژنه‌یه‌ك ئه‌وه‌یه ڕێژه‌ى یاسایی هه‌بێت واته (نیوه كۆ یه‌ك) وپێكهاته‌ى كوردیش سه‌رقاڵى ئاهه‌نگگێران بوون به‌بۆنه‌ى جه‌ژنه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه"چاوه‌ڕوانى دانیشتنى شه‌ممه ده‌كه‌ین بۆ كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایی له‌پێناو گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتنێك له‌نێوان فراكسیۆنه سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ له‌سه‌ر بوودجه بدرێت".
له‌باره‌ى نرخى دۆلار،وائیلى ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى دارایی له‌به‌روارى 26ى تشرینى دووه‌مى ڕابردوو نوسراوێكى ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كرد له‌باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى دارایی له‌نێویشیاندا بڕگه‌یه‌كى په‌یوه‌ست به‌گۆڕینى نرخى دۆلار ".
وتیشى"سه‌رجه‌م ئه‌و داخوازییه نوێنه‌رایه‌تییانه كه داواى گۆڕینى نرخ ى دۆلار ده‌كه‌ن به‌رگریكردنه له‌هاوڵاتی به‌ڵام له‌ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران نییه وڕه‌نگه هه‌ندێكیان به‌هۆكارى هه‌ڵبژاردن بن چونكه ده‌زانن ئه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتى لیژنه‌ى دارایی نییه".