له‌ رۆژئاواى ئه‌نبار ده‌ست به‌سه‌ر چوار كیلۆ كریسال و حه‌وت ملیۆن حه‌پی هۆشبه‌ر گیرا

ئەمنی
  • 24-03-2021, 11:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،  رایگه‌یاند،  هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستیان به‌سه‌ر 4 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری كریستال و 7  ملیۆن پارچه‌ حه‌پی هۆشبه‌ردا گرتوه‌.
     
    له‌ راگه‌یاندراوێكى شانه‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" "له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری دروستی هه‌واڵگریی، فه‌رمانده‌ی فیرقه‌یه‌كی پیاده‌ی یه‌ك ، توانیویه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر برێكی زۆر له‌مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری كریستاڵی جۆری بگرێت كه‌ نزیكه‌ی چوار كیلۆ بوه‌، هه‌روه‌ها ده‌ستیان به‌سه‌ر حه‌وت ملیۆن حه‌پی هۆشبه‌ر گرتوه‌".
    رونیشیكرده‌وه‌" بازرگانان له‌هه‌وڵدا بون سه‌رجه‌م ئه‌و مادده‌ هۆشبه‌رانه‌ بۆ رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای روتبه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نبار بگوازنه‌وه‌.