سه‌ید سه‌دڕ داوا له‌حكومه‌ت ده‌كات به‌جددى وتوندى كاربكات دژى كرده‌وه‌‌ چه‌كدارییه‌كان

سیاسی
  • 23-03-2021, 23:50
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سه‌ید موقته‌دا سه‌دڕ ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در داواى،له‌حكومه‌ت كرد به‌جددى وتوندى كاربكات دژى كرده‌وه‌ چه‌كدارییه‌كان كه‌ئاسایشى عێراق وهاوڵاتیان ده‌كاته‌ ئامانج. 
    سه‌ید سه‌دڕ له‌تویتێكدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"ده‌بێت حكومه‌تى عێراقى به‌جددى وتوندى كاربكات دژى كرده‌وه‌ چه‌كدارییه‌كان كه‌ئاسایش عێراق وهاوڵاتیان ده‌كاته‌ ئامانج له‌هه‌ر كه‌س ولایه‌نێك بێت".
    وتیشى"من باش ده‌زانم ئه‌مانه‌ به‌كرێگیراون بۆ تێكدانى ئاسایش وسه‌قامگیرى وهه‌وڵى لاوازكردنى شكۆى وڵات ده‌ده‌ن وناوى به‌رخۆدانى ڕه‌وا خراپ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نه‌ ده‌ره‌كییه‌كان لێى سوودمه‌ند بن".
    ڕایشیگه‌یاند"تێكدانى ئاسایش وچه‌كى نایاسایی نابێت به‌رده‌وام بن..بۆیه‌ ده‌بێت حكومه‌ت په‌له‌ بكات له‌ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كانى به‌باشترین شێوه‌ وئێمه‌یش ئاماده‌ین بۆ هاریكاریكردن".