به‌غدا-اه‌ع
خالید به‌تاڵ نه‌جم وه‌زیرى پلاندانان به‌سه‌رپه‌رشتى شاندێكى باڵاى وه‌زارى گه‌یشته عه‌ممانى پایته‌ختى ئوردن.
عه‌بدولزه‌هره هینداوى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى پلاندانان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،بڵاویكرده‌وه"خالید به‌تال نه‌جم وه‌زیرى پلاندانان،له‌سه‌ردانێكى فه‌رمى كه دوو ڕۆژ ده‌خایانێد وبه‌سه‌رپه‌رشتى شاندێكى باڵاى وه‌زارى گه‌یشته شانشینى هاشمى ئوردن".
وتیشى"سه‌ردانه‌كه له‌سه‌ر داوایه‌كى فه‌رمى لایه‌نى ئوردنى بووه"،ڕوونیشیكرده‌وه"كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه بریتییه له‌چاودێریكردنى ئه‌و پرۆژانه‌ى له‌ئه‌نجامى ئه‌نجومه‌نى هه‌ماهه‌نگكارى(عێراقى-ئوردنى-میسرى)هاتۆته ئاراوه،ودانانى میكانزمى گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنیان ،له‌گه‌ڵ سازكردنى زنجیرییه‌ك دیدار وكۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئوردنى ،ئه‌ویش له‌چوارچێوه‌ى په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌كان وپته‌وكردنى هاریكارى هاوبه‌ش له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان".
ئاماژه‌یشیدا"شانده‌كه به‌ئه‌ندامێتى هه‌ریه‌كه له‌وه‌زیرانى نیشته‌جێبوون وئاوه‌دانكردنه‌وه وشاره‌وانییه‌كان،وگواستنه‌وه،وكاره‌با،وپیشه‌سازى وكانزاكان،له‌گه‌ڵ ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،وژماره‌یه‌ك به‌ڕێوبه‌رى گشتى وڕاوێژكاران".