به‌غدا-اه‌ع
قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان ده‌یه‌وێت له‌دواى ته‌واوكردنى بوودجه فه‌وجێك له‌دانیشتوانى تاڕمییه دروست بكات.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"ئه‌عڕه‌جى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،له‌گه‌ڵ فه‌رمانده ئه‌منى وههواڵگیرییهكان كۆبووه‌ته‌وه،به‌ئاماده‌بوونى فه‌ریق ڕوكن عه‌بدولئه‌میر شممه‌رى جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،بۆ ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر دیارترین گرفته‌كان كهڕووبهرووى دانیشتوانى شارۆچكه‌ى تاڕمییه بۆته‌وه ودۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ گرفته‌كان".
وتیشى"ئه‌عڕه‌جى گوێى له‌فه‌رمانده ئه‌منى وههواڵگیرییهكان گرتووه له‌باره‌ى ئه‌و كێشانه‌ى ڕووبه‌رووى شارۆچكه‌ى تاڕمییه بۆته‌وه،هه‌روه‌ها ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه‌كه پێشنیار وپلانه گونجاوهكانیان خستۆته‌ڕوو بۆ پته‌وكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌شارۆچكه‌كه،ئه‌عڕه‌جى له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه چاوى كه‌وت به‌گه‌نجان ودانیشتوانى تاڕمییه لهدهستهبژێر ودهرچووان وڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ،وگوێى لهدیدوبۆچوونهكانیان گرت له‌باره‌ى ئه‌و گرفتانه‌ى ڕووبه‌روویان بۆته‌وه،وبهڕاشكاوى باس له‌كێشه‌كانى شارۆچكه‌كه كراوه،به‌تایبه‌ت ئه‌و كێِشانهى په‌یوه‌ستن بهزاڵگه ئه‌منییه‌كان وكردنه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌ڕێگا داخراوه‌كان ولابردنى به‌ربه‌سته كۆنكرێتییه‌كان له‌هه‌ندێك له‌شه‌قام وڕێگاكان".
ئه‌عڕه‌جى ڕایشیگه‌یاند"لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان دانیشتوانى شارۆچكه‌كه وده‌زگا ئه‌منییه‌كان دروست ده‌كرێت بۆ نه‌هێشتنى ئاسته‌نگییه‌كان،ڕوونیشیكرده‌وه"فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان ده‌یه‌وێت له‌دواى ته‌واوكردنى بوودجه فه‌وجێك له‌دانیشتوانى تاڕمییه دروست بكات".