به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه"عێراق له‌ماوه‌ى داهاتوودا چاوه‌ڕوانى خشته‌یه‌كى سه‌ردانه فراوانه‌كان ده‌كات،ئاماژه‌یشیدا عێراق جه‌ختیكردۆته‌وه كه‌خاڵى ڕاكێشان ویه‌كگرتن وهه‌ماهه‌نگكردنى هه‌ڵوێسته‌كانه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌ستپێشخه‌رى دیبلۆماسى،پرۆگرامێكه په‌یڕه‌ومان كردووه،ئه‌مه‌یش بژارده نییه به‌ڵكو ڕێره‌وێكه بۆ پته‌وكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى عێراق"،ڕوونیشیكرده‌وه"وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌ریتمێكى باڵا كارده‌كات بۆ پته‌وكردنى ده‌ستپێشخه‌رییه به كۆمه‌ڵه‌كان له‌پێناو چه‌سپاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌ناوچه‌كه".
وتیشى"هاوسه‌نگى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌مان ڕێگاخۆشكه‌ره بۆ دروستكردنى به‌رژه‌وه‌ندى ستراتیژى،ولوتكه‌ى سێقۆڵى شایه‌تحاڵى ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت"،ئاماژه‌یشیدا"جۆراجۆربوونى ده‌روازه‌كانى ئابوری عێراق له‌ڕێگا چڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى باڵیۆزخانه ونێرده‌كانمان له‌ده‌ره‌وه وبه‌چاودێرى فه‌رمانگه تایبه‌ته‌كان له‌ناوه‌ندى وه‌زاره‌ت به‌رهه‌مه‌كانى دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى ئاست باڵا ده‌بێت".
ڕوونیشیكرده‌وه"سه‌ربارى په‌تاى كۆرۆنا كه‌جیهانى گرته‌وه،عێراق جه‌ختیكرده‌وه كه‌خاڵى ڕاكێشان ویه‌كگرتن وهه‌ماهه‌نگكردنى هه‌ڵوێسته‌كانه"،دووپاتیشیكرده‌وه"وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى زۆربه‌ى وڵاتان سه‌ردانى عێراقیان كردووه وچاوه‌ڕوانى سه‌ردانێكى فراوان ده‌كه‌ین له‌م ماوه‌یه‌دا".
ئاماژه‌یشیدا"كردنه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌باڵیۆزخانه‌ى ئه‌وروپا له‌به‌غدا دواى ساڵانێكى دابڕان گه‌واهیده‌رى سه‌قامگیرى عێراق وپابه‌ندبوونى حكومه‌ته به‌ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسایشى نێرده‌كان"،وتیشى"زۆربه‌ى ئاڵنگارییه ئه‌منییه‌كانى نێرده دیبلۆماسییه‌كانمان تێپه‌ڕاند،وجه‌ختده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماى ته‌واكارى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هاوبه‌شه‌كانى عێراق ودۆسته‌كانى".
جه‌ختیشیكره‌وه"ئه‌ركه‌كانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه هه‌میشه تایبه‌ت بووه له‌دابینكردنى پشتیوانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا،وده‌ستپێشخه‌رى پشتیوانیكردن له‌م بابه‌ته پێشكه‌شمان كراوه "،وتیشى"هاوبه‌شییه ستراتیژییه‌كان به‌رژه‌وه‌ندى عێراق ده‌خاته به‌رده‌م پێوه‌ره ده‌ستورییه‌كان بۆ به‌جێ گه‌یاندنى به‌رژه‌وه‌ندى وڵات وكۆمه‌ڵگا پێكه‌وه".
ڕایشیگه‌یاند"ئاسایشى ناوچه‌كه وئارامى ڕه‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر عێراق ده‌بێت ،وئاماده‌ییمان له‌گۆڕه‌پانه‌كه بۆته پێگه‌ى ده‌ستپێشخه‌رى وبنیاتنان له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانى هێزه ته‌واوى نیشتمانى".