نازم:ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌نگیدا له‌سه‌ر خه‌رجكردنى به‌شێك له‌مووچه‌ى گرێبه‌سته‌كانى وه‌زاره‌تى كاره‌با

سیاسی
  • 23-03-2021, 18:31
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حه‌سه‌ن نازم وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نگیدا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی به‌شێك له‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی وه‌زاره‌تی كاره‌با.
    نازم له‌گۆنره‌ی ڕۆژنامه‌وانی ڕایگه‌یاند"كازمی له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵاكان له‌بازاڕه‌كان گفتوگۆی كردووه‌"،وتیشی"حكومه‌ت چاودێری نرخه‌كان وبه‌رزبوونه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌دۆخی ئابووری تێكداوه‌".
    ڕایشیگه‌یاند"وه‌زاره‌تی ناوخۆ وكار ڕاسپێردراون وكارده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی دیارده‌ی سواڵكردن له‌شه‌قامه‌كان".
    نازم ئاماژه‌یشیدا"لوتكه‌یه‌كی عێراقی میسری وئوردنی له‌به‌غدا سازده‌كرێت،ولوتكه‌ی سێقۆڵی له‌به‌غدا گرنگه‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كان كه‌له‌ لوتكه‌ی عومان كرا".
    ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو"حكومه‌ت هاوده‌نگه‌ له‌گه‌ڵ چالاكییه‌كان په‌رله‌مان له‌كه‌یسی بوودجه‌دا".
    نازم وتیشی"حكومه‌ت دیدی چاكسازیخوازی خۆی له‌بوودجه‌دا پێشكه‌شكردووه‌ به‌پشت به‌ستن به‌په‌ڕه‌ی سپی".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"توشبووانی كۆرۆنا له‌به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌گوندی ودێهاته‌كان،عێراقیش له‌دوو ڕۆژی داهاتوو ژه‌مێكی نوێی ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌رده‌گرێت".
    نازم ئاماژه‌یشیدا"ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نگیدا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی به‌شێك له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی وه‌زاره‌تی كاره‌با".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"نزیكه‌ی 261 ملیار دینار وه‌ك شایسته‌ی جووتیاران خه‌رجكراوه‌ وله‌ڕۆژانی داهاتوودا خه‌رجه‌ده‌كرێت".
    نازم ئاماژه‌یشیدا"به‌شه‌ خۆراكی دووه‌م به‌ته‌واوه‌تی له‌سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌مه‌زان دابه‌ش ده‌كرێت".