به‌غدا-اه‌ع-حسێن عه‌مار
و:سۆما جاف
هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،یه‌كه‌مین یه‌كه‌ى ڕاهێنانه‌كه‌ى له‌ته‌شقه‌ند ته‌واوكرد وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى ئۆزپاكستان.
هیشام محه‌مه‌د هه‌ماهه‌نگكارى ڕاگه‌یاندنى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى یه‌كه‌مین ڕاهێنانه‌كه‌ى خۆى له‌سه‌ر یاریگاى لۆكۆموتیفى ته‌شقه‌ند ته‌واوكردووه وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى ئۆزپاكستان ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو،له‌میان ئاماده‌كارییه‌كانى پاڵاوتنه هاوبه‌شه‌كانى ئاسیا".
وتیشى"هه‌موو یاریزانه‌كان به‌شدارن له‌یه‌كه‌ى ڕاهێنانه‌كان".
ئاماژه‌یشیدا"پشكنینى تایبه‌ت به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ئۆزپاكستان كراوه وسه‌رجه‌م پشكنینه‌كان نێگه‌تیڤ بوون".