به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،داواى له‌حكومه‌ت كرد هه‌موو تواناكان بخاته‌گه‌ڕ له‌پێناو زیادكردنى به‌رهه‌مهێنانى ته‌زووى كاره‌با له‌وه‌رزى هاویندا.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كه‌عبى داواى له‌حكومه‌ت كرد هه‌موو هه‌وڵه‌كانى خۆى بخاته‌گه‌ڕ وتواناكانى ده‌سته‌به‌ر بكات له‌پێناو زیادكردنى به‌رهه‌مهێنانى ته‌زووى كاره‌با له‌وه‌رزى هاوین ومانگى پیرۆز ڕه‌مه‌زان"،ئاماژه‌یشى به"پێویستى دانانى پلانى ستراتیژییدا بۆ دروستكردنى وێستگه وپرۆژه پێویسته‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانى ته‌زووى كاره‌با له‌پێناو ده‌سته‌به‌رى دابه‌شكردنى به‌یه‌كسانى بۆ سه‌ر شار وگوند ودێهاتهكان".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه كه‌عبى داوایشیكرد،به‌ته‌رخانكردنى گوژمه‌ى پێویست له‌بوودجه‌ى ئه‌مساڵ بۆ وه‌زاره‌تى كاره‌با له‌پێناو ته‌واوكردنى پرۆژه تایبه‌ته‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با"،دووپاتیشیكرده‌وه"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران چاودێرى ووردبینى ده‌كات له‌سه‌ر خه‌رجكردنى گوژمه‌كان ولێپرسینهوهیش له‌كه‌سانى كه‌مته‌رخه‌م وگه‌نده‌ڵكاران ده‌كات،وڕێگاش نادات دۆسییه كاره‌با ئابوورى وڵات به‌فیرۆ بدات به‌بێ هه‌بوونى چاره‌سه‌رى ڕاسته‌قینه كه‌هاوڵاتیان هه‌ستى پێبكه‌ن".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"كه‌عبى جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر چاودێرى دۆسییه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با وپێشكه‌شكردنى ئاسانكارى پێویست بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى گه‌یشتن ته‌زووى كاره‌با بۆ هاوڵاتیان له‌وه‌رزى هاویندا"،له‌هه‌مان كاتیش‌دا داوایكرد"چاوخشاندنه‌وه به‌دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست بكرێت".