به‌غدا-اه‌ع
عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،پرۆژه‌ى ڤیزاى ئه‌لیكترۆنى له‌كۆتاییدایه.
غانمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"له‌دواى ڕاسپارده‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،بۆ به‌كارهێنانى ته‌كنیكه نوێیه‌كان له‌كارى پاسپۆرت وڤیزا،یاداشتێكى لێكتێگه‌یشتنى نێوده‌وڵه‌تیمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندییه‌كان واژۆكرد وتوانیمان جۆرى نوێى پاسپۆرت دیارى بكه‌ین".
وتیشى"ئه‌م پاسپۆرته پێشكه‌وتووه،وسیم كارتێكى تایبه‌تى پێوه‌یه كه‌هه‌موو زانیارییه‌كانى له‌خۆگرتووه"،دووپاتیشیكرده‌وه"ئه‌م پاسپۆرته ساخته ناكرێت وله‌ڕووى جیهانییه‌وه ناسراوه وشایسته‌یه به‌ناو وناونیشانى عێراق".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌م پاسپۆرته كارده‌كات بۆ هاندانى وه‌به‌رهێنان له‌عێراق وئاسانكارى ده‌كات بۆ ڕێوشوێنه‌كانى كۆمپانیاكان وهاوڵاتیان كه‌ده‌یانه‌وێت وبه‌رهێنان له‌عێراق بكه‌ن".