كازمى:به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى پێكهاته‌ خۆراكییه‌كان هه‌وڵێكه‌ بۆ تێكدانى دۆخى كۆمه‌ڵایه‌تى

سیاسی
  • 23-03-2021, 15:48
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى هه‌ندێك له‌پێكهاته‌ خۆراكییه‌كان هه‌وڵێكه‌ بۆ تێكدانى دۆخى كۆمه‌ڵایه‌تى.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمى له‌میان دانیشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتیكرده‌وه‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى هه‌ندێك له‌پێكهاته‌ خۆراكییه‌كان كه‌دروستكراوى خۆماڵیین ،هه‌وڵێكه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانى ئاست نزم وهه‌ندێك له‌بازرگانه‌ چاوچنۆكه‌كان،بۆ تێكدانى دۆخى كۆمه‌ڵایه‌تى وقۆرخكردنى جمه‌ى هاوڵاتیان بۆ كڕینى پێكهاته‌ خۆراكییه‌كان به‌هۆى نزیكبوونه‌وه‌ى مانگى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان وه‌ك چۆن ساڵانه‌ ڕووده‌دات".
    سه‌رۆك وه‌زیران وه‌زاره‌تى ناوخۆ وئاسایشى ئابوورى ڕاسپارد ڕێوشوێنى گونجاو بگرنه‌به‌ر بۆ ڕێگاگرتن له‌ده‌ستكاریكردنى قووتى هاوڵاتیان وهه‌روه‌ها ڕێگریكردن له‌چاوچنۆكى هه‌ندێك له‌بازرگانه‌كان وچاودێریكردنى بازاڕه‌كان".
    ڕاسپارده‌یشیدا به‌پێشكه‌شكردنى ته‌واوى پاڵپشتى بۆهه‌ردوو وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى وبازرگانى به‌وه‌ى ته‌واوى هه‌وڵه‌كانى خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى پێكهاته‌ ئارد،چونكه‌ قبوڵكراو نییه‌ نرخى ئارد به‌رزببێته‌وه‌ به‌بیانووى بێ بنه‌ما وهه‌موو سه‌رپێچیكارانیش چاودێرى ده‌كرێن".
    كازمى دووپاتیشیكرده‌وه‌"مافیاكان دیاریكراون كه‌كه‌یسه‌ مرۆییه‌كان به‌دڕنده‌ترین شێوه‌ قۆرخده‌كه‌ن له‌ڕێگاى دیارده‌ى سواڵكه‌رى،بۆیه‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆمان ڕاسپارد به‌چاودێریكردنى ئه‌م بابه‌ته‌ وچاره‌سه‌ركردنى وڕاوه‌دوونانى ئه‌م مافیانه‌ وبه‌له‌كێشكردنیان به‌رامبه‌ر یاسا".
    كازمى ڕایشیگه‌یاند"ئۆتۆمبێله‌كانى تاكسى ئه‌وانه‌ كه‌ مۆڵه‌تى كاركردنیان هه‌یه‌،بۆیه‌ ده‌بێت به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى گشتى به‌ئه‌ركى خۆى هه‌ڵبستێت بۆ ڕێگاگرتن له‌كاركردنى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى مۆڵه‌تیان نییه‌".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"جموجۆڵێكى دیبلۆماسى فراوان له‌عێراق به‌دى ده‌كرێت،لوتكه‌ى عێراق ومیسرى وئوردنیمان له‌به‌رده‌مه‌ له‌به‌غدا سازده‌كرێت،وسه‌ردانى گرنگ وبه‌رده‌وام بۆ وڵات هه‌یه‌،وخاكى بۆته‌ ناوه‌ندێكى دیبلۆماسى گرنگ بۆ سه‌ركرده‌ى وڵاتان له‌پێناو ئه‌وه‌ى عێراق ڕۆڵى جه‌مسه‌رى سروشتى خۆى بگێرێت،بۆ خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندى وڵات وگه‌له‌كه‌مان وبه‌وپه‌ڕى توانا كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى عێراق ڕۆڵێكى گرنگى هه‌بێت له‌هێوه‌ركردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌".