به‌غدا-اه‌ع
عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى عێراقیون له‌گه‌ڵ ماتیۆ تۆله‌ر باڵیۆزى ئه‌مریكا،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته تاوتوێكرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى عێراقیون له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"حه‌كیم پێشوازیكرد له‌باڵیۆزى ئه‌مریكا ودیدوبۆچوونه‌كانى له‌گه‌ڵى تاوتوێكرد له‌باره‌ى پێشهاته‌كانى دۆخى عێراقى وهه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تى وبابه‌تى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته وپێویستى ئه‌نجامدانى له‌واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه له‌ئاسایشى هه‌ڵبژاردن وڕه‌خساندنى ژینگه‌یه‌كى یاسایی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان".
حه‌كیم جه‌ختیكرده‌وه له"پێویستى كاراكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه دولایه‌نه‌كانى نێوان عێراق وئه‌مریكا له‌بواره‌كانى ئابوورى وكلتوورى،وگرنگى هاریكاریكردن له‌كه‌یسه هاوبه‌شه‌كان"،ئاماژه‌یشیدا به"پێویستى هاوپه‌یمانى دوور له‌پێكهاته‌كان به‌وپێیه‌ى چیرۆكى سه‌ركه‌وتنه وگۆڕانكارییه‌كى ستراتیژییه له‌دۆخى سیاسی عێراقى".
جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر"پێویستى به‌هه‌ل وه‌رگرتنى خواستى هه‌مووان بۆ پرۆژه‌ى نیشتمانى".