به‌غدا-اه‌ع
به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
و:سۆما جاف
كۆمسیۆنى باڵاى مافى مرۆڤ له‌عێراق،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،پانزه هه‌زار سكاڵا له‌باره‌ى كه‌یسه‌كانى په‌یوه‌ست بهتوندتیژى خێزانى له‌ساڵى 2020 تۆماركراوه.
عه‌لى به‌یاتى ئه‌ندامى كۆمسیۆنى ناوبراو بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پرۆژه یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى له‌عێراق هه‌یه بۆ لێپرسینه‌وه له‌هه‌ر په‌لاماردانێك بۆ سه‌ر ئه‌ندامى خێزان وڕووبهرووى ده‌بێته‌وه"،وتیشى"یاساكه ده‌زگاكانى راسپاردووه كاربكه‌ن بۆ هۆشیاركردنه‌وه وپێشكه‌شكردنى ڕێكاره گونجاوه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى".
وتیشى"به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى له‌میان هه‌بوونى پرۆگرامه‌كان دێته دى كهخێزانهكان ده‌كاته ئامانج له‌ڕێگاى پشتیوانى ئابوورى وكۆمه‌ڵایه‌تى وته‌نانه‌ت ده‌روونیش له‌ڕێگاى پرۆگرامى ده‌روونى له‌لایه‌ن ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت وته‌نانه‌ت ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى وده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن له‌پێناو دروستكردنى خێزان وپاراستنى"،ئاماژه‌یشیدا"دوایین ئامار له‌باره‌ى توندوتیژى خێزانى له‌عێراق كه‌له‌ساڵى 2020 تۆماركرا نزیكه‌ى 15هه‌زار سكاڵا هه‌بووه له‌باره‌ى كه‌یسه‌كانى توندوتیژى خێزانى كه‌زۆربه‌یان له‌لایه‌ن ژنان وهاوژینهكانهوه بووه،كه‌به‌پێى یاساى سزادانى عێراقى سه‌ودا له‌گه‌ڵیان ده‌كرێت".
دووپاتیشیكرده‌وه"هیچ جێگره‌وه‌یه‌ك نییه بۆ له‌خۆگرتنى قوربانییه‌كه به‌هۆى سروشتى تایبه‌تى كۆمه‌ڵگا".
ڕایشیگه‌یاند"هه‌میشه په‌نا ده‌برێته به‌ر بنه‌ماكانى ئاشتبوونه‌وه به‌هۆى نه‌بوونى په‌ناگه‌یه‌كى ڕاسته‌قینه بۆ قوربانییه‌كه، وئاشتبوونهوهكهیش زۆر جار پێچه‌وانه‌ى پێوه‌ره‌كانى مافى مرۆڤه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى قوربانییه‌كه دیسانه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لاى تاوانباره‌كه به‌بێ هه‌بوونى هیچ دهستهبهرێكى ڕاسته‌قینه چ یاسایی بێت یان كۆمه‌ڵایه‌تى"،ڕوونیشیكرده‌وه"زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌م چینه لاوازه‌كانى نێو خێزانه‌كانه كه‌بریتیین له‌ژنان ومنداڵان وبهساڵاچووان وژماره‌یه‌كى زۆر كه‌مى پیاوانیش".