وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:خۆتۆماركردنى هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنى ڤاكسینى كۆرۆنا سسته‌

ناوخۆ
  • 23-03-2021, 14:44
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ خۆتۆماركردنى هاوڵاتیان بۆ ڤاكسینى كۆرۆنا سسته‌.
    عه‌بدولئه‌میر حلیفى به‌ڕێوبه‌رى ته‌ندروستى گشتى له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"خۆتۆماركردنى هاوڵاتیان بۆ ڤاكسینى كۆرۆنا سسته‌ ،وژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى تاوه‌كو ئێستا بۆ ڤاكسینه‌كه‌ خۆیان تۆماركردووه‌ 68هه‌زار هاوڵاتییه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ده‌ستبه‌ردارى خه‌ڵك بۆ وه‌رگرتنى ڤاكسینه‌كه‌ به‌ته‌نها له‌عێراق نییه‌ به‌ڵكو له‌وڵاتانى عه‌ره‌بیش پێچه‌وانه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپى كه‌هاوڵاتیان به‌چرى ژه‌مه‌ ڤاكسینه‌كان وه‌رده‌گرن".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانى ته‌ندروستى جیهانى ویونسێف له‌پاڵ بانكى نێوده‌وڵه‌تى له‌په‌یوه‌ندیدان بۆ به‌رپاكردنى هه‌ڵمه‌ته‌كانى هۆشیاركردنه‌وه‌ى میدیایی تاوه‌كو كۆمه‌ڵگا بڕوا بهێنێت به‌كارایی وگرنگى وه‌رگرتنى ڤاكسینه‌كه‌"،داوایشى له‌"لایه‌نه‌ حكومى وكۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى وپیاوانى ئاینى وهۆزه‌كان كرد هاوڵاتیان هانبده‌ن بۆ وه‌رگرتنى ڤاكسین".
    شایه‌نى باسه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سه‌كۆیه‌كى ئه‌لیكترۆنى دروستكرد بۆ تۆماركردنى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى خوازیارن ڤاكسینى كۆرۆنا وه‌ربگرن.
    وتیشى"سه‌كۆیه‌كى ئه‌لیكترۆنى ئاماده‌كراوه‌ به‌هاریكارى وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندییه‌كان وده‌سته‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان تاوه‌كو ڤاكسینه‌كه‌ به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكان وله‌نێویشیاندا هه‌رێمى كوردستان دابه‌ش بكرێت".
    وتیشى"له‌م سكۆیه‌ هاوڵاتیان له‌ڕێگاى كارتى نیشتمانیه‌وه‌ ده‌توانن ناوى خۆى تۆمار بكه‌ن وزانیارییه‌كانیان پڕبكه‌نه‌ه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنى ئه‌م جۆره‌ ڤاكسینه‌ خۆیان ده‌یانه‌وێت".