به‌غدا-اه‌ع
دادگای تاوانه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ژماره‌یه‌ك سزای له‌سێداره‌دان و زیندانیكردنی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ر چه‌كدارێكی رێكخراوی داعش سه‌پاند.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" دادگای تاوانه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین شه‌ش سزای له‌سێداره‌دان و 2 سزای زیندانیكردنی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ر یه‌كێك له چه‌كدارانی رێكخراوی داعش به‌پێی مادده‌ی چوار/1 له یاسای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره 13ی ساڵی 2005 ده‌ركردوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌و تیرۆرسته‌ی سزاكانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه به‌شداری له چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی‌دا كردوه له‌وانه‌ش، ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو به هێزه ئه‌منییه‌كان و هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای حه‌شدی شه‌عبی و كوژرانی ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراق و تاوانه‌كانی ڕفاندن و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هاوڵاتیان له‌سه‌ر ڕێگای نێوان كه‌ركوك و به‌غدا.