ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر:ده‌ستگیركردنى 8 تیرۆرست له‌نێویشیاندا سه‌ركرده‌یه‌ك هه‌یه‌

ئەمنی
  • 23-03-2021, 13:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع  
     
    دەزگای دژە تیرۆر،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ڕایگەیاند بەهاوكاری فەوجێكی دژە تیرۆر لەسلێمانی چالاكییەكی هەواڵگرییان كردووە و لەهەڵەبجە دوو ئامانجیان پێكاوە كە تاوانی بەچاوبینراویان هەبووە.   
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ راگه‌یاندروێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)  کەوتووە،رایگه‌یاند:" لەسەر فەرمانى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران لە سێ پارێزگا چالاکی هەواڵگریان ئەنجامداوە و چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە".  
    ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێک لە چالاکییەکان لەهەرێمى کوردستان بووە، کە فەوجێکى سەر بە دەزگاکە توانیویانە دوو ئامانج بپێکن لە هەڵەبجە کە تاوانی بەچاوبینراویان هەبووە، ئەوەش دواى کۆکردنەوەى زانیارى هەواڵگرى لەلایەن دژە تیرۆرەوە.  
    باسله‌وه‌كرا"هێزەکانى دژە تیرۆر بەگشتى هەشت ئەندامى داعشیان لە زنجیرە چالاکییەکاندا دەستگیرکردووە".