بهغدا-اهع
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان،ئهمڕۆ سێشهممه،بڕیاریدا سازكردنی هەڵبژاردن لەدەرەوەی وڵات هەڵبوەشێنێتەوە و هۆكاری بڕیارەكەش پەیوەست دەكات بە دوو ئاستەنگی سەرەكییەوە.
لهلاى خۆیهوه جومانه غهلاى وتهبێژى كۆمسیۆن بۆ ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) رایگیهاند:" كۆمسیۆن بڕیاریدا سازكردنی هەڵبژاردن لەدەرەوەی وڵات هەڵبوەشێنێتهوه".
له راگهیاندراوێكى كۆمسیۆن كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(هع) كهوتووه رایگهیاند:"هۆكاری بڕیارەكەی گێڕاوەتەوە بۆ كێشەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران و دابینكردنی كارتی بایۆمەتری كە پێشمەرجییەكە بۆ بەشداریكردنی پڕۆسەكە.
كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشكردووە ئاستەنگە دارایی و هونەرییەكان رێگربوون لەوەی بتوانێت لەتاراوگە ئامادەكاریی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن بكات چونكە تۆماری ناوی عێراقییەكانی دەرەوە 160 ڕۆژی پێویستە".
ئاماژهى بهوهشكرد"وەزارەتی دەرەوە نەیتوانیوە ڕێوشوێنەكانی پرۆسەی تۆماركردن و دەنگدان لە باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەكانی عێراق بۆ ئەم خولەی هەڵبژاردن لە ئیستادا جێبەجێ بكات"،لهبهرئهوهى كردنەوەی هەژمار بەناوی نوسینگەكانی كۆمسیۆن لەدەرەوەی عێراق، ڕەزامەندیی ئەمنی و دارایی وڵاتانی دەوێت.
كۆرۆنا و بارودۆخی تەندروستیی وڵاتان، بە هۆكارێكی دیكە دانراوە بۆ ئەوەی نەتواندرێت كۆمسیۆن كارمەندەكانی خۆی بنێرێتە دەرەوەی وڵات.