ئاسایشى نوێنه‌رایه‌تى:له‌هه‌وڵداین بۆ دوورخستنه‌وه‌ى یاساى تاوانه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌كپكردنى ئازادییه‌كان

سیاسی
  • 22-03-2021, 23:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،دووپاتیكرده‌وه‌ له‌هه‌وڵدان بۆ دوورخستنه‌وه‌ى یاساى تاوانه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌كپكردنى ئازادییه‌كان.
    په‌رله‌مانتار عه‌باس سه‌ید سروت ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو له‌میان به‌شداریكردنى له‌به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقیه‌ كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"كاره‌كان بۆ په‌سه‌ندكردنى یاساى تاوانه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌ئاكامى پرۆسه‌كان هه‌ڕه‌شه‌كردن هاتووه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"سكاڵایه‌كى زۆر گه‌یشتۆته‌ لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى له‌باره‌ى كرده‌وه‌كانى هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌لیكترۆنى".
    وتیشى"لیژنه‌كه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ دوورخستنه‌وه‌ى یاساى تاوانه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌كپكردنى ئازادییه‌كان"،وتیشى"تێبینى زۆر هه‌یه‌ له‌باره‌ى یاساكه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ وڕێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤه‌وه‌ ورووژێندراوه‌ وبه‌هه‌ندیش وه‌رگیراوه‌".