به‌ وێنه‌.. ئۆپراسیۆنى به‌غدا ده‌ست به‌لادانى یه‌كه‌م بازگه‌ى سه‌ربازى ده‌كات له‌ به‌ره‌ى روسافه‌

ئەمنی
  • 23-03-2021, 09:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنى به‌غدا،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، رایگه‌یاند ده‌ستكراوه‌ به‌ لابردنى یه‌كه‌م بازگه‌ له‌ به‌ره‌ى روسافه‌ 
    لیوا روكن ئه‌حمه‌د سه‌لیم به‌هجه‌ت فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" به‌ هه‌ماهه‌نگى و هه‌وڵى هونه‌رى به‌سه‌رۆكایه‌تى لیوا جاسم زوبه‌یدى جێگرى فه‌رمانده‌ى هێزى تایبه‌ت ده‌ستكرا به‌ لابردنى بازگه‌ى مه‌وال".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" ئه‌مه‌ یه‌كه‌م بازگه‌یه‌ له‌به‌رى روسافه‌ لاببرێت ".