به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،خاپۆر كردنى 39 پێگه‌ى تیرۆرستانى داعشى له نه‌ینه‌وا راگه‌یاند.
له راگه‌یاندراوێكى شانه‌كه كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" به‌پێى زانیارى هه‌واڵگیرى ورد ،به‌فه‌رمان و هه‌ماهه‌نگى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،فڕۆكه‌وانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى 18 گورزى ئاسمانى له زنجیره چیاى قه‌ره‌چۆخ له میان كه‌رتى نه‌ینه‌وا ئه‌نجامدا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" ئۆپراسیۆنه‌كه بووه هۆى خاپۆر كردنى 39 پێگه‌ى تیرۆرستان له‌و ناوچه‌یه".